جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق سەردانی بارەگای لقی كەركوكی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان دەكات

ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی 2ی 2023، د. شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لە شاری كەركووك سەردانی بارەگای لقی كەركوكی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستانی كرد لەلایان شوان محەمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی بەرپرسی لقی كەركوك و هاورێیانی ستافی لق پێشوازیی لێ كرا . جێگیری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق سەردانی لایەنە سیاسییەكان دەكات لە شارى كەركووك. لەم سەردانەیدا بۆ بارەگای لقی كەركوك باسی ڕەوشی سیاسی و بەتایبەت ڕەوشی كەركووك و هەنگاوەكانی ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك و مادەی 140 كرا. جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەو سەردانە و سوپاسی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستانی كرد بۆ هەڵوێستە نیشتمانی و نەتەوەيیەكانیان لە شاری كەركوك .

پەیوەندیدار