دوای ھەشت ساڵ سەرۆک وەزیرانی سکۆتلەندا دەستی لەکارکێشایەوە

دوای ھەشت ساڵ، نیکۆلا ستۆرجن سەرۆک وەزیرانی سکۆتلەند دەستیلەکارکێشایەوە و داوادەکات ھەڵبژاردن بکرێت و کەسێکی دیکە کاندید بکرێت بۆ شوێنەکەی.

نیکۆلا ستۆرجن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا بەشێوەیەکی چاوەرواننەکراو دەستلەکارکێشانەوەی خۆی وەک سەرۆک وەزیران و و سەرۆکی پارتی نەتەوەی سکۆتلەندی کە گەورەترین پارتە لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە راگەیاند.

راشیگەیاند، لە دڵ و مێشکیدا دەزانێت کە ئەمە کاتە راستەکەیە و دەبێت چیتر لەو پۆستەدا بەردەوام نەبێت.

پەیوەندیدار