كەشناسی: لە ناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ینێی بڵاوکردەوە، به‌پێی پێشبینییه‌كانیش پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە و ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی شوباتی 2023 سارد و نیمچە هەور دەبێت , لە ناوچە شاخاویەکان ئاستی هەور زیاتر دەبێت , ئەگەری کەمێک بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە لە کاتەکانی شەودا.

سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت , ناوچە سنووریەکان و شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی بەیانی زوودا لەگەڵ ئەگەری بەفر لەسەر ناوچە سنووریەکان لە بەیانی زوودا، پلەکانی گەرماش کەمێک نزم دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 10 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 9 پلەى سیلیزى

دهۆک : 10 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 12 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 10 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 10 پلەى سیلیزى

سۆران : 6 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 14 پلەى سیلیزى

پەیوەندیدار