بەلەمێكی كۆچبەران بە 80سەر نشینەوە ژێر ئاو کەوت

ڕێكخراوی كۆچبەرانی‌ سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت لە دەریای ناوەڕاستدا بەلەمێكی كۆچبەران كە 80 سەرنشینی تێدابوو ژێر ئاو كەوت بەو هۆیەوە 73 كۆچبەر خنكان.

ڕێكخراوی كۆچبەرانی‌ سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند: بەلەمێك بە 80 سەرنشینیەوە لە كەناراوەكانی لیبیاوە هەوڵی‌ پەڕینەوەی‌ بە نایاسایی بۆ ئەوروپا داوە، بەڵام لە ڕێگادا تێكشكاوە و ژێرئاو كەوتوە، بەو هۆیەوە 73 سەرنشینی بەلەمەكە كە خەڵكی‌ وڵاتانی‌ ئەفریقا بوون، خنكاون و تەنها حەوت كەس رزگار كراون.

ئەوەش خراوەتەڕوو: تەنها لەم ساڵدا 130 پەنابەر لە دەریای ناوەڕاستدا خنكاون و لە ساڵی ڕابردووشدا، زیاتر لە هەزار و 400 كۆچبەر لە دەریای ناوەراستدا خنكاون

پەیوەندیدار