سوپای عێراق لە ڕۆژئاوای بەغداد 12 چەکداری داعش دەکوژێت

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەڵمەتی هێزە ئەمنییەکان بۆ روبەڕوبونەوەی تیرۆرستان و کێوماڵکردنی پێگەکانیان، لە 24 کاتژمێری رابردوودا لە رۆژئاوا و باشوری رۆژئاوا بەغدا 12 چەکداری داعش کوژراون.

لەمبارەیەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت: “بەمەبەستی گەرەنتیکردنی ئاسایشی زیارەتکارانی رۆژی شەهیدکردنی ئیمام کازم کە ئەمڕۆ لە بەغدا بەڕێوەدەچێت، لە 24 کاتژمێری رابردوودا هێزەکانیان ژمارەیەک ئۆپراسیۆنیان ئەنجام داوە و تیایدا 12 چەکداری داعش کوژراون”.

ئاماژە بەوەشكراوە: بە مەبەستی پارەستنی زیارەتکاران هەمەئاهەنگی لەگەڵ تەواوی هێزە ئەمنییەکاندا کراوە و ئەرک و بەرپرسیاریەتی هێزەکان بە گوێرەی شوێنەکان دیاریکراوە.

جێی باسە ئۆپراسیۆنەکەی دوێنێی سوپای عێراق 5 ئۆپراسیۆنی هێزە ئەمنییەکان لە ماوەی هەفتەیەکدا دژی داعش، سێشەممەی رابردووش هێزە ئەمنییەکان پلانێکی تیرۆرستی داعشیان پوچەڵکردەوە و ژمارەیەک سەرکردەی رێکخراوەکەش کوژران.

پەیوەندیدار