به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری له‌ناكاو و ئافاتی توركیا به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی دوایین ئاماری بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژی 6ی ئه‌م مانگه‌ی پارێزگاكانی باشووری وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش گیانله‌ده‌ستدان 39هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی بوومه‌له‌رزه 39هه‌زار و 44 كه‌سه، هه‌روه‌ها ژماره‌ی بریندارانیش 108 هه‌زار و 68 كه‌سه.
ڕاشیگه‌یاند: ئێستا 29 هه‌زار و 944 كه‌س له تیمی فریاگوزاری ناوخۆیی و بیانی كاری گه‌ڕان و به‌دواداچوون له‌و ناوچانه ده‌كه‌ن كه بوومه‌له‌رزه وێرانی كردوون كه 11 هه‌زار و 488 كه‌سیان له وڵاتانه‌وه هاتوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه كۆی گشتی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی تا ئێستا له ناوچه‌كانی بوومه‌له‌رزه كاریان كردووه گه‌یشتوونه‌ته زیاتر له 253 هه‌زار كه‌س.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری له‌ناكاو و ئافات جه‌ختیشی كرده‌وه كه توانراوه 172 هه‌زار خێمه بۆ لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه جێگیر بكرێن ئه‌وانه‌ی كه بێ ماڵ و حاڵ بوون.