سه‌رۆكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه ڕایده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆی قه‌یرانی غازه‌وه، زستانی داهاتوو سه‌ختتر ده‌بێت، دەشڵێت “ئه‌وروپا به‌كارهێنانی غازی سروشتی كه‌م نه‌كاته‌وه، ڕووبه‌ڕووی سه‌ختیی زۆر ده‌بێته‌وه”.
دوای به‌شداری له كۆنگره‌ی میونشن بۆ ئاسایش، فاتیح بیروڵ سه‌رۆكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر بڵاویكرده‌وه به‌هۆی قه‌یرانی غازه‌وه، زستانی داهاتوو بۆ یه‌كێتیی ئه‌وروپا سه‌ختتر ده‌بێت له زستانی ئه‌مساڵ.
بیروڵ ڕاشیگه‌یاند: پێویسته پلانێكی سه‌ره‌كیی نوێ بۆ پیشه‌سازیی ئه‌وروپا بدۆزرێته‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌وروپا به‌كارهێنانی غازی سروشتی كه‌م نه‌كاته‌وه، ڕووبه‌ڕووی سه‌ختیی زۆر ده‌بنه‌وه.
حكومه‌ته‌كانی ئه‌وروپا له‌ئێستادا سه‌رقاڵی پڕكردنه‌وه‌ی كه‌موكوڕییه‌كانی غازی سروشتین به نرخێكی به‌رزتر، كه به ڕێگای ده‌ریایی و له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و قه‌ته‌ره‌وه ڕه‌وانه‌ی ئه‌وروپا ده‌كرێت.
داواكردنی غازی سروشتی بووه‌ته هۆی دروستبوونی كێبڕكێ له‌نێوان وڵاتانی ئاسیا و ئه‌وروپا و به‌مه‌ش نرخه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه.