سەرنوسەری رۆژنامەی سەباح :داوای لێبوردن لە گەلی کورد دەکەین

دوای ئەوەی رۆژی شەممە١٨ ی شوبات، ڕۆژنامەی( الصباح ) باسی لەهەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەکرد، ئەوە نارەزایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی بەدوای خۆیدا ، دواتر سەرنووسەی رۆژنامەکە داوای لێبوردنیکرد

ڕۆژنامە( الصباح) لەبەرامبەر دابەزاندنی بابەتێک کە تێیدا باس لە ویستی ھەڵوەشاندنەوەی قەوارەی ھەرێمی کوردستان دەکات داوای لێبوردن لە کوردستان دەکات و دەڵێن ئەو باس و بابەتەیان لە ڕاپرسیەک وەرگرتوە بەھیچ جۆرێک ڕای حکومەتی عێراقی نیە.

رۆژنامەی الصباحی کە ڕۆژنامەیەکی سیاسی ڕۆژانەیە و زمان حالی حکومەتی عێراقییە، مانشێتی سەرەکی ئەمڕۆی ڕۆژنامەکەی بەوە دەستی پێکردبوو “ئایاھەرێمی کوردستان ھەڵدەوەشێتەوە” ، لە ناوەڕۆکی بابەتەکەی ئاماژە بوو بۆ ئەنجامدانی راپرسیەک کە ئەکادیمایەک ئەنجامی داوە، کە بەشداربووانی ڕاپرسییەکە داوای خستنە سەری ھەرێمی کوردستان بۆ سەر بەغداد دەکەن لەبەرامبەر خراپی دۆخی ژیانیان.

داوای لێبووردنکردنی سەرنوسەری ڕۆژنامەی( الصباح ) لە گەلی کوردستان، پاش ئەوەدێت ئەمڕۆ 18ی شوباتی 2023، ڕۆژنامەی (الصباح )نووسینکی لەبارەی ڕاپرسییەکەوە بڵاو کردەوە گوایە “خەڵک بێ هیوا بوون لە دەسەڵاتى سیاسیی هەرێم و خوازیارى گەڕانەوەن بۆ سەر بەغدا “، دوابەدوای ئەوە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەڵوێستی وەرگرت و لە وەڵامدا وتی: ” هەرێمی کوردستان، خاوەن قەوارەیەکی یاسایی و دەستوورییە و هیچ دەسەڵاتێک تواناى هەڵوەشاندنەوەی هەرێمى کوردستانى نییە.

پەیوەندیدار