كەشناسی باری كەش و هەوای ئەمڕۆو سبەی ڕاگەیاند

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ینێی بڵاوکردەوە، به‌پێی پێشبینییه‌كانیش پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە و ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ یەكشەممە 19ی شوباتی 2023 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەرزترین پلەکانى گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سبەینێ دووشەممە، ئاسمان بە گشتى ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، خێراى با لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 ) کم/ک .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر 15 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 15 پلەى سیلیزى

دهۆک : 13 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 18 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 15 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 16 پلەى سیلیزى

سۆران : 12 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 19پلەى سیلیزى

پەیوەندیدار