لە ئەمڕۆوە بڕیارێكی نوێ لەبارەی دۆلارەوە جێبەجێ دەكرێت

بە ئامانجی دابەزینی بەهای دۆلار لە بازاڕەكاندا، لە ئەمڕۆ دووشەممە بڕیارێكی نوێ لەبارەی دۆلارەوە لە عێراق جێبەجێ دەكرێت و بانكی ناوەندی عێراقیش هۆشداری دەدات.

بانكی ناوەندی عێراق بڵاویكردەوە: پێویستە سەرجەم بانك و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆری دراو، پشت بە پلاتفۆرمی ئەلیكترۆنی ببەستن بۆ فرۆشتنی پارەی كاشی دراوە بیانیەكان.

ئەوەشی خستەڕوو: ئەو بانكانەی یاخود هەر كۆمپانیایەكی ئاڵوگۆڕی دراو پلاتفۆرمی ئەلیكترۆنی بەكارنەهێنێت، رێگەی پێنادرێت پشكی هەفتانەی خۆی لە پارەی كاش دۆلار وەربگرێت

پەیوەندیدار