باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ڕایدەگەیەنێت، هانی سەردانە سەرکەوتووەکەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتگۆکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق دەدەین سەبارەت بە بودجە و وزە”.
ئالینا رۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا پەیامێکی لە تویتەر دەربارەی سەردانی شاندەکەی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: “هانی سەردانە سەرکەوتووەکەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتگۆکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق دەدەین سەبارەت بە بودجە و وزە”.
دەشڵێت: چارەسەرکردنی ئەو دۆسی هەڵپەسێردراوانە خزمەت بە بەرژەوەندی نیشتمانیی عیراق دەکات و رۆڵیشی دەبێت لە رووی سەروەری وزەوە.
باڵیۆزی ئەمریکا جەختیشیکردەوە کە رێککەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر ئەو بابەتانە رۆڵی لە سەقامگیریی ناوچەکەشدا دەبێت.