تورکیا و قەتەر دیموگرافیای شاری عەفرین دەگۆڕن

شاری عەفرینی ڕۆژاڤای کوردستان، کە لەساڵی 2019 ەوە لەژێر داگیرکاریی تورکیادایە، لە بومەلەرزەی 6ی2 زیانێکی زۆری بەرکەوتوە بەتایبەتی لە جندرێس، زیاتر 900 کەس لەعەفرین گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و زیاترلە 250 باڵه‌خانه‌ش خاپور بوون.

لەئێستادا چەند سەرچاوەیەکی خۆجێی لەعەفرین ڕایانگەیاندووە لەناوچە زیان لێکەوتووەکان، ڕێکخراوەکانی سەر بەقەتەر لەژێر ناوی هاوکاری گوندی نوێ دروست دەکەن، بەڵام نایدەن بە کوردان و خەڵکی ڕەسەنی ناوچەکە، بەڵکو بۆ چەکدار و کەسانی هاوردەکراوی سەر بەتورکیا دروست دەکرێت.

ئەمەش جارێکی تر مەترسی گۆڕانی دیمۆگرافی عەفرینی لێدەکەوێتەوە، ئەگەری زۆرە خەڵکی ڕەسەنی ناوچەکە بەهۆی نەبوونی هاوکاری پێویست، ناچاربن ماڵ وحاڵیان بۆ بەشەکانی تری ڕۆژاڤای کوردستان بگوازنەوە.

پەیوەندیدار