ئەمڕۆ پێنجشەممە بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.8 پلە بە پێوەری ڕێختەر هەردوو وڵاتی تاجیكستان و چینی گرتەوە .
بەگوێرەی ئاماری ناوەندی بومەلەرزەزانیی، بوومەلەرزەكە بە گوڕی 6.8 پلە تاجیكستانی هەژاندووە.
لە كاتێكدا تەلەفزیۆنی دەوڵەتی چین پشتڕاستی كردەوە كە بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.2 پلە لە نزیك سنووری شینجیانگ لەگەڵ تاجیكستان تۆمار كراوە.
بەپێی ئامارەكانی لێكۆڵینەوەی جیۆلۆجی ئەمریكا،بوومەلەرزەكە 67 كیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای شاری مورغوبی تاجیكستان و قووڵایی 20 كیلۆمەتر بووە.
شایانی باسە زۆرجار پێوانە سەرەتاییەكانی بوومەلەرزەزانی لەلایەن دەزگاكانەوە جیاوازن.
دوای بوومەلەرزەكەی 6ی شوباتەوە كە توركیا و سوریای گرتەوە، خەڵكی بەهۆی بوومەلەرزەی وێرانكەر لە وڵاتانی جۆربەجۆردا تووشی دڵەڕاوكێ بوون