دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو به چه‌ند درۆنێك هێرشكرایه سه‌ر باره‌گایه‌كی سوپای پاسداران له شاری كه‌ره‌ج له رۆژئاوای ئێران، زانیارییه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێرشه‌كه فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای پاسدارانی كردۆته ئامانج و كوژراوه.
دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو كاتژمێر 11 ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی یه‌ك له‌دوای یه‌ك له باره‌گایه‌كی سوپای پاسداران له شاری كه‌ره‌ج بیسترا، هێزه‌كانی به‌رگریی باره‌گاكه تهقهكی زۆریان به ئاسماندا كردووه، پێشبینی ده‌كرێ هێرشه‌كه به درۆن ئه‌نجامدرابێت، دوای ته‌قینه‌وه‌كانیش سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانی (سه‌هل تاران) له نزیك چیای به‌رز چاڵاك كراوه.
میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه كه هه‌ر دوای ته‌قینه‌وه‌كان، ده‌نگی ئه‌مبوڵانسێكی زۆر له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری باره‌گاكه‌ی سوپای پاسداران بیستراوه و قوربانی و بریندارانیان بۆ نه‌خۆشخانه‌كان گواستۆته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه چه‌ند چهلاكوانێكی ئێرانی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی جه‌ختیان كردۆته‌وه كه ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو ڕوویداوه هێرشی درۆن بووه و ئۆتۆمبێلێك له نزیك پاڕكی عه‌زیمه له پارێزگای كه‌ره‌ج كردۆته ئامانج.
جه‌ختیشیان كردۆته‌وه كه له هێرشه‌كه‌دا فه‌رمانده‌ی تیپی 400ی سوپای پاسداران كراوه‌ته ئامانج و له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بووه و كوژراوه.
لای خۆشیانه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو له شاری كه‌ره‌ج ڕوویداوه مه‌شق و راهێنانی هێزه‌كانی سوپای پاسداران بووه و پێویست به ترس و دڵه‌ڕاوكێی هاووڵاتییان ناكات.