ئیلهام ئەحمەد: ڕوسیا پشتیوانی رژێمی سوریا دەکات

5:36:25/02/2023 هەواڵ

سەرۆكی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات ڕایگەیاند: ڕوسەكان لەماوەی ساڵانی جەنگی سوریادا, هەوڵی گێڕانی ڕۆڵی ناوبژیوانیان داوە لەنێوان ئێمەو حكومەتی سوریا, بەڵام هەوڵەكانیان بەرهەمی نەبووە،ئیلهام ئەحمەد سەرۆكی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات(مەسەدە), لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (الشرق الاوسط) ڕایگەیاندوە: دوامان لەوڵاتانی عەرەبی كردووە, پرۆژەیەك بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا پێشكەش بكەن, هاوكات داوامان لەتوركیا كردووە هێزەكانی لەباكوری خۆرئاوای وڵات بكشێنێتەوەو, سنورێكیش بۆ دەستوەردانی ئاشكرای ئێران دابنرێت.ئاماژەی بەوەشكرد، داوامان لەكۆمكاری عەرەبی كردووە, نەخشە ڕێگایەك دابنێت بۆ چارەسەری سیاسی و, هەستان بەڕۆڵی خۆی بۆ دانانی سنورێك بۆ ئەو جەنگەی بەرپابووە, لەپێناو كۆتایهێنان بەئازارەكانی گەل و چارەسەركردنی ناكۆكییە هەڵپەسێردراوەكان و ئەو دابەشبونە سەربازییەی هەیە.ووتیشی: ڕوسەكان لەماوەی ساڵانی جەنگی سوریادا, هەوڵی گێڕانی ڕۆڵی ناوبژیوانیان داوە لەنێوان ئێمەو حكومەتی سوریا, بەڵام هەوڵەكانیان بەرهەمی نەبووە, ئاشكرایە كە پشتیوانی رژێمی سوریا دەكەن، ئەوەشی ووت: ڕوسیا لەگەڵ چارەسەری سیاسیدایە, لەچوارچێوەی بەهێزكردنی مشتی رژێم بەسەر تەواوی خاكی سوریادا.

باسی لەوەشكرد: لەمیانی دیدارە فەرمییەكانماندا, هیچ ڕۆلێكی بێلایەنیمان لەكێشمەكێشی سوریا لەڕوسەكان بەدینەكردووە, بەهۆی ئەوەی زیاتر ڕۆڵی لایەنداری بۆ رژێمی سوریا دەگێڕن وەك لەوەی ڕۆڵی نێوەندگیر ببینن, ئەوەش هۆكاری نەگەیشتنە بە ئەنجامێكی بەرجەستەو خوازراو.

ڕاشیگەیاند: ئیئتیلافی سوری پشتیوانی هەڵوێستی توركیا دەكات, بە پرسی ئاسایكردنەوەش لەگەڵ رژێمی سوریا, پاساوی بۆ سیاسەتەكانی توركیا هێناوەتەوە, وەك ئامرازێك بۆ قەناعەتكردن بەئۆپۆزسیۆنی سوریا بۆ ئاسایكردنەوە.ووتیشی: ئەنجامدانی خۆپیشاندان و ڕەتكردنەوەی بنكەی جەماوەریی دژی پرسی ئاسایكردنەوە لەگەڵ رژێمی سوریا لەو ناوچانەی كە گروپە سورییەكانی سەربە توركیا تیایدا باڵادەستن, وەك پەیامێك وابوو بۆ ناشەرعیبونیان, بۆیە هەڵوێستمان زۆر نزیكە لەیەكەوەو, دەستی گفتوگۆ بۆ ئەو لایەنانە درێژدەكەین ئەو خۆپیشاندانانەیان ڕێكخست، ئەوەشی ووت: مامەڵەكردنی بێ مەرج, رژێمی سوریا دەستكراوەتر دەكات و نامانبات بەرەو چارەسەری سیاسی, رژێم بەهیچ شێوەیەك سیاسەتەكانی خۆی نەگۆڕیوە.ئەوەشی خستەڕوو، سەردانی ئەسەد بۆ وڵاتانی عەرەبی خزمەتی گەلی سوریا ناكات و, ئەو یارمەتییە نێودەوڵەتی و عەرەبییەی پێشكەش بەسوریا دەكرێت پێویستە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی چاودێری بكرێت و, بەشێوەیەكی دادپەروەرانە بەسەر سەرجەم هاوڵاتیانی زیانلێكەوتووە بەهۆی بەومەلەرزەكەوە دابەشبكرێت, لەهەر كوێیەك بن.

پەیوەندیدار