بۆچی پێشبینی بوومەلەرزە ناكرێت

هەرچەندە زانست و تەكنەلۆژیا لەوپەڕی پێشكەوتندایە، بەڵام تائێستا نەتوانراوە پێشبینی روودانی كارەساتی بوومەلەرزە بكرێت كە لەم ڕۆژانە زیانی گیانی و مادی یەكجار زۆری بەدوای خۆیدا هێناو زانایانی زەمینناسی بایۆلۆژی نەیانتوانی خەڵك لەو كارەساتە وریا بكەنەوە، بۆ ئەو جۆرە پێشبینیە دەبێت پشت بەسێ رەگەز ببەسترێت، كەی؟ لەكوێ؟ ئاستی بومەلەرزەكە؟ نەتوانراوە هیچ لەو رەگەزانە دیاری بكرێن.

ئەو نهێنیە چییە ؟

هۆكارەكەش ئەوەیە لەسەر گۆی زەوی بە بەردەوامی شەپۆڵی گەرمی روودەدات، كاردەكاتە سەر تاشە بەردە گەورەكانی ناو زەوی و توێكڵەكەی دەشكێنێ، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمادا زەمین لەرزین روودەدات، تا ئێستا زانست نەگەیشتۆتە ئەوەی بزانرێت ئایا كاردانەوەی ئەو بەردە گەورانە لەگەڵ پلەی گەرمادا چۆن دەبێت و رێژەو ئاستی ئەو پلەی گەرمییە چەندە كە لەرزینی زەوی دروست دەكات، چونكە دەبێت زانایان بچنە ناو قوڵایی هەناوی زەوی و لەوێ نموونەی خاك و بەردو مادەكان وەربگرن و توێژینەوەی لەسەر بكەن، ئەوەش ئەركێكی زۆر قورسەو تێچوویەكی یەكجار زۆری دەوێت، هەر بۆیە تا ئێستا نەتوانراوە ئەوە بكرێت، هەرچەندە هەندێ گۆڕانكاری سروشتی وادەكەن هەست بە روودانی بكرێت لەوانە بەرزبوونەوەی رێژەی گازی رۆدۆن و گۆڕانكاری جیۆكیمیاوی ئاوی ژێر زەوی، بەڵام پشتیان پێ نابەسترێت.

داهێنانێكی نوێ …

سێ رۆژ بەر لە روودانی كارەساتی بوومەرلەزەكەی توركیاو سوریا زانایەكی هۆڵەندی لە تویتێكدا هۆشداری ئەوەیدا كە بوومەلەرزەیەكی بەتین لەو ناوچانە روودەدات، بۆ پێشبینییەكەشی پشتی بەستووە بە جێگۆڕكێی ئەستێرەكان و لە نووسینەكەیدا دەیسەلـمێنیت پەیوەندییەكی پتەو لەنێوان جووڵەی ئەستێرەكان و لەرزینی زەویدا هەیە، چونكە لە كۆندا بوومەلەرزەی لێ بەرپا بووە، ئەو زانایە دەروازەیەكی كردۆتەوە لەبەردەم توێژینەوەی زیاترو هۆشداری پێشوەختەی دەسەڵاتەكان لە ئاگاداركردنەوەی هاوڵاتیان و كەمبوونەوەی قوربانیانی ئەو كارەساتە سروشتییە.

كەشتی نووح

پەیوەندیدار