دوابەدوای بڕیارەکەی پارێزگاری هەولێر سەبارەت بە کوردی کردنی سەرجەم تابلۆکانی ناو پایتەختی هەرێمی کوردستان لە تەواوی شوێنە گشتیەکان و تایبەتیەکان. مەکتەبی رێکخراوە جەماوەریەکانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ئەم هەنگاوە بە کارێکی نیشتمانی دەزانێت و پشتیوانی لێ دەکات. هاوکات داوا لە دەزگا پەیوەندیدارەکان دەکات بڕیارەکە بارقورسی دارایی لەسەر کاسبکاران درووست نەکات
هەروەها جێبەجێ کردنی ئەرکێکی نیشتمانی و دەستورییەو هیچ جۆرە باکگراوندێکی جیاکاری و رەگەزی تێدا نیە. بەپێی دەستوری عێراق دەوڵەت خاوەنی دوو زمانی فەرمیە کە کوردی و عەرەبیە. بۆیە دەستوری و یاسایی و نیشتمانیە کە لە پایتەختی هەرێمی کوردستان زمانی کوردی ئەولەویەتی تابلۆو شوێنە گشتی و تایبەتیەکان بێت. مەکتەبی رێکخراوە جەماوەریەکانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پشتیوانی ئەم هەوڵەی پارێزگاری هەولێر دەکات.