کەشناسی هەرێم : کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند

ماڵپەڕی ئەکوا ویزەر پێشبینی دەکات لە چەند رۆژی سەرەتای مانگی ئازاردا لەسەرتاسەری هەرێم بارانی چڕ ببارێت و چەند رۆژ بخایەنێت، ئەمرۆ کەشناسی هەرێم لەسەر کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان هەتاو هەور دەبێت.
کەشناسی هەرێم باری کەشوهەوای ئەمڕۆ یەک شەممەی راگەیاند:
کەش، ئاسمان بەگشتی ساماڵە، لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێ پەڵە هەور دەبێت.
پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ڕۆژی پێشوو .
خێرای با، لەسەرخۆ دەبێت ٥-١٠ کم/ک .
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ٩-١٠ کم دەبێت

سبەی دوو شەممە ٢٧ ی شوبات
کەش، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێ پەلە هەور دەبێت .
پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
خێرای با، لەسەرخۆ دەبێت ٥-١٥ کم/ک .
ئاراستەی با، باکووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ٩-١٠ کم دەبێت
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر:٢١ پلەی سیلیزی
سلێمانی:١٨ پلەی سیلیزی
دهۆک:٢٠ پلەی سیلیزی
کەرکوک:٢٥ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:٢٠ پلەی سیلیزی
زاخۆ:٢١ پلەی سیلیزی
سۆران:١٨ پلەی سیلیزی
گەرمیان”٢٧ پلەی سیلیزی

پەیوەندیدار