دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند کە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھێزەکانیاندا لە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای ئەو وڵاتە، 17 چەكداری داعش کوژراون.
دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی سەربە دزەگای دژەتیرۆر، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر چەكدارانی داعش لە دۆڵی حوران رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، 17 چەكداری داعش کوژراون و لەنێویشیاندا گەورە تیرۆریستێکی رێکخراوەکە ھەیە.




