لە حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە

لە شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان، تەقینەوەیەك روویدا و بەهۆیەوە ژنێكی بەتەمەن برینداردەبێت.

میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان بڵاویانكردەوە، تەقینەوەكە لەڕێگەی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبرێژكراوەوە لەنزیك قوتابخانەیەكی سەرەتایی، لە گەڕەكی كلاسەی حەسەكە ئەنجامدراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، بەهۆی تەقینەوەكەوە، ژنێكی تەمەن ٧٠ ساڵ بەناوی “ئامینە خەلیل” بریندار دەبێت .

پەیوەندیدار