وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م بڕیاری دا هاورده‌كردنی مریشك له 4 وڵات قه‌ده‌غه بكات، یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ش توركیایه.
محه‌مه‌د خه‌زاعی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق بۆ ئاژانسی دهنگوباسی عێراق (واع) گوتی: وه‌زاره‌ته‌كه‌مان داوای له لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ كردووه ڕێگه بگرن له هاورده‌كردنی مریشك له 4 وڵات، وڵاته‌كانیش بریتین له توركیا، رۆمانیا، نه‌مسا و پۆلیڤیان.
گوتیشی: هۆكاری قه‌ده‌غه‌كردنی مریشكی ئه‌و چوار وڵاته بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه په‌تای ئه‌نفلۆنزای باڵنده له‌و وڵاتانه بڵاو بووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و مریشكانه‌ی كه ئێستا له بازاڕه‌كانی ناوخۆ هه‌ن هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه و سه‌رجه‌میان پشكنینیان بۆ كراوه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه كه قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی مریشك له‌و وڵاتانه نابێته هۆكاری گرانبوونی نرخه‌كه‌ی، چونكه بڕێكی باش مریشك ئێستا له بازاڕه‌كان هه‌ن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ده‌واجنه‌كانی ناوخۆش به‌رده‌وامن له به‌رهه‌مهێنانی مریشكی خۆماڵی.