1/3/2023 هەواڵ
تیمی ئاگركوژێنەوەی یۆنان ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو كەسانەی لە پێكدادانی دوو شەمەندەفەر بۆ 32 گیان لەدەستدان و 85 بریندار بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ڕووداوەكە كە درەنگانی شەوی سێشەممە ڕوویداوە و هێشتا هۆكارەكەی هێشتا ڕوون نییە.
لەوبارەیەوە پارێزگاری ناوچەی تێسالی ڕایگەیاند، شەمەندەفەرێكی نەفەر هەڵگر كە لە ئەسیناوە بەرەو باكوری شاری سالۆنیكی دەڕۆیشت ،لەگەڵ شەمەندەفەرێكی دیكەی بارهەڵگر بە خێراییەكی زۆرەوە لە نزیك شاری لاریسا لە ناوەڕاستی یۆنان پێكیاندادا.
بەهۆی پێكدادانەكەشەوە ئاگر لە ژمارەیەك گالیسكەی سەرنشینەكان كەوتۆتەوەو لە ئەنجامدا زۆرێك لە سەرنشینەكان تووشی سووتاوی بوون و بەپەلە ڕەوانەی نەخۆشخانەكان كراون.
سكای نیوز




