داوا دەکرێت کەمترین مووچەی خانەنشینی بکرێتە 800 هەزار دینار

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران عێراق لە بارەی مووچەی خانەنشینانەوە داوایەک ئاڕاستەی سوودانی دەکات

لە داواکارییەکدا کە لەلایەن نایف شەمەرى، ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ئاڕاستەى محەمەد شیاع سودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق کراوە، داوا دەکرێت کە بەهۆى ئەو دۆخە قورسەى عێراقى پێدا تێپەڕدەبێت، کار بۆ بەرزکردنەوەى موچەى خانەنشینان بکرێت.

ئەو ئەندامەى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق دەڵێت: خانەنشینان لە عێراق هێندەى خزمەتەکانى رابردویان ئێستا خزمەت ناکرێن و موچەکانیان بەشى بەڕێکردنى ژیانیان ناکات.

دەشڵێت: بەشێکى زۆرى خانەنشینان نەخۆشى درێژخایەنى وەک زەخت و شەکرەیان هەیە و موچەکانیان بەشى چارەسەرى مانگانەیان ناکات، هەربۆیە داوا دەکەین کاربکەن کە کەمترین موچەى خانەنشینان بە 800 هەزار دینار جێگیر بکرێت.

لە بەرامبەردا محەمەد شیاع سودانى، دەستەى راوێژکارانى راسپاردوە کە کارکردن لە لێکۆڵێنەوە لەو بابەتە تەواو بکەن

پەیوەندیدار