ئێوارەی رۆژی شەممە 4/3/2023 شاندێكی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان لە هۆڵی تەواری شاری سلێمانی بەشداری كرد لە رێوڕەسمی چلەی ماڵئاوایی كوێستان داودی ئەندامی پێشووی كۆنسەی بەڕێوەبەری كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان. شاندى زەحمەتکێشان پێکهاتبوو لەهاوڕێیان نیشتیمان کەمال ، هیوا سەید سەلیم ،بەختیار مستەفا ، رێباز مستەفا.
لە رێوڕەسمەكەدا وێڕای دانانی تاجە گوڵی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان پەیامی مەكتەبی سیاسی خوێندرایەوە.
شایانی باسە كوێستان داودی، خەڵكی شاری مهابادی رۆژهەڵاتی كوردستان بوو دوای ئەوەی بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەخرێتە زیندان چەكی پێشمەرگایەتی دەكاتە شان، چل رۆژ بەر لە ئەمڕۆ ماڵئاوایی لە كەسوكاری و هەڤاڵانی دەكات.



