ئه‌مڕۆ شه‌ممه (4ـی ئادار/مارسی 2023)، په‌یامنێری كوردستان24 له شنگال رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێ گۆڕی به كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له گوندی هه‌مه‌دانی سه‌ر به قه‌زای شنگال هه‌ڵده‌درێنه‌وه. چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ته‌رمی 40 هاووڵاتی له‌نێو ئه‌و گۆڕانه‌دابن.
ئه‌مه له كاتێكدایه، تا ئێستا له كۆی 89 گۆڕی به كۆمه‌ڵی هاووڵاتییانی شنگال، 38 گۆڕ هه‌ڵدراونه‌ته‌وه و رووفاتی 160 هاووڵاتی بۆ كه‌سوكاره‌كانیان گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها 500 رووفاتی هاووڵاتییان ره‌وانه‌ی دادپزیشكی به‌غدا كراون بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی DNAـیان بۆ بكرێت و ناسنامه‌كه‌یان ئاشكرابكرێت.
کوردانی ئێزدی لە 3ـی ئابی ساڵی 2014 لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رووبەڕووی کۆمەڵکوژی بوونەوە؛ بەگوێرەی نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی کوردانی ئێزدی، ژمارەی رفێندراوانی کوردانی ئێزدی 6 هەزار و 417 کەس بوو؛ 3 هەزار و 358یان لە رەگەزی مێ و دوو هەزار و 869 کەسیان نێر بوون. لەو ژمارەیە سێ هەزار و 562 کەسیان رزگارکراون و ئەوانی دیکە تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنن.