خواردنی ئاوی لیمۆ له‌ به‌يانیاندا

له‌ به‌یانیاندا یه‌كه‌م خواردنه‌وه‌ت ئاوی لیمۆ بێت بۆ باری ته‌ندروستیت سوودبه‌خشه‌، بۆیه‌ پزیشكان رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ی 1 په‌رداخ ئاو له‌گه‌ڵ ئاوی لیمۆ تێكه‌ڵبكه‌، چونكه‌ باشترین و ئاسانترین رێگایه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ته‌ندروستییه‌كی باش.

چه‌ند خاڵێكی گرنگ ده‌خه‌ینه‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌ به‌یانیاندا گرنگی به‌ خواردنه‌وه‌ی په‌رداخێك ئاو بده‌یت له‌گه‌ڵ ئاوی لیمۆدا.

1-باری ته‌ندروستیت به‌هێزده‌كات، به‌تایبه‌تی له‌كاتی هه‌ڵامه‌تدا سوودی هه‌یه‌، هه‌روه‌ها پێكهاتووه‌ له‌ ڤیتامین سی و هه‌وڵده‌دات زۆرترین ڤیتامین له‌ خواردن وه‌ربگریت.

2-بۆ ته‌ندروستی گه‌ده‌ سوودی هه‌یه‌، چونكه‌ گه‌ده‌ پاكده‌كاته‌وه‌و هه‌روه‌ها خواردن به‌ئاسانی هه‌زم ده‌كه‌یت.

3-له‌شت به‌ خواردنه‌وه‌ی ئاو و ئاوی لیمۆ وشك نابێت.

4-به‌ ئاسانتر رێگا كێش داده‌به‌زێنیت و رێگری زیادبوونی كێشی جه‌سته‌یه‌.

5-ته‌ندروستی پێست به‌هێزده‌كات و رێگری له‌ پیربوونی پێست ده‌كات.

6-به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاوی لیمۆ ترشه‌ زۆر كه‌س واتێگه‌یشتووه‌ كه‌ زیانبه‌خشه‌، به‌لام به‌هۆی ترشی ئاوی لیمۆوه‌ هه‌موو پیسی جه‌سته‌ت له‌ناو ده‌چێت و دژه‌نه‌خۆشییه‌.

7-ئاوی لیمۆ چاره‌سه‌ری ئیلتیهابی له‌شه‌.

8-به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ئاوی لیمۆ، بۆنی ناوده‌مت به‌رده‌وام پاكوخاوێن ده‌بێت.

9-ئاوی لیمۆ مێشك به‌هێز ده‌كات

پەیوەندیدار