سەرۆکی ئۆکرانيا: روبەڕوبوونەوەکان لە دۆنباس بە ئازارن

روسیا پلانی دووەمی بۆ کۆنترۆڵکردنی شاری باخموت لە ئۆکراین جێبەجێ دەکات، ڤۆلۆدمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراینیش رایگەیاند، روبەڕوبوونەوەکان زۆر قورس و بە ئازارن.

لێپرسراوانی سەربازی لە ناوچەی دۆنباس لە خۆرھەڵاتی ئۆکراین، رایدەگەیەنن، روسیا پلانی دووەمی بۆ کۆنترۆڵکردنی شاری باخموت دەستپێکردووە و بۆردوومانەکانی بۆ سەر ناوچەکە زیاتر دەکات و بە ھاوکاری ھێزەکانی ڤاگنەر شەڕی کۆڵان بە کۆڵان دەستپێدەکات.

ھاوکات ڤۆلۆدمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دانیبەوەداناوە کە شەڕ و پێکدادانەکان لە ناوچەی دۆنباس لە خۆرھەڵاتی ئۆکراین زۆر قورسە، رایگەیاند، لە ئێستادا پێکدادانەکان لەگەڵ سوپای روسیا بە توندی لە شاری “باخموت” بەردەوامە کە دەکەوێتە ھەمان ناوچەوە.

دەستەی ئەرکانی گشتی ئۆکراینیش رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوودا زیاتر لە ١٣٠ ھێرش کراوەتە سەر باخوت و ناوچەکانی دەوروبەری.

دوێنێش، سێرگی شوەیگۆ وەزیری بەرگری روسیا، لە سەردانێکی دەگمەندا، سوپای وڵاتەکەی لە ناوچەی سەربازی بە ئاڕاستەی باشوری دۆنێتسک لە ئۆکراین بەسەرکردەوە.

پەیوەندیدار