کەنەکە: دەستکەوتەکانی راپەڕین لە ژێر هەڕەشەدان

کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) رایدەگەیەنێت، راپەڕینەکەی 5ی ئازاری 1991 وەرچەرخانیکی گەورە بو لە مێژوی کوردستاندا و بەیەکێک لە دەستکەوتە نەتەوەییەکان هەژمار دەکرێت، بۆیە لەو یادەدا داوا دەکات دەستکەوکانی راپەڕین بپارێزرێن و کاریش بکرێت بۆ بەدیهێنانی ئامانجە بەدینەهاتوەکان.

کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لە پەیامێکدا بۆ راپەڕینەکەی باشوری کوردستان ئەوەشی خستوەتەڕو، راپەڕین و کۆڕەوی بەهاری 1991 وەرچەرخانیکی گەورە بو لە مێژوی کوردستاندا. پەنجەرەیەکی فراوانی بە ڕوی کوردستانیاندا کردەوەو ئاسۆو ئەزمونێکی نوێی خستە بەردەم خەڵك. ئەگەرچی ئەم ئەزمونە بە قۆناغی سەخت و ململانێی دژوار، شەری ناوخۆو نەداری خەڵکدا تێپەڕی، بەڵام گەلی کوردستان هەروەک دەسکەوتێکی نەتەوەیی سەیری دەکەن و دەیپارێزن.

ئێستا لە هەرکات زیاتر یەکێتی نەتەوەیی و سەنگەری هاوبەشمان پێویستە
باسی لەوەشکردوە، ئێستا سەرەڕای ئەوەی کە ئەزمونی باشوری کوردستان بە قەیرانی قوڵ و قۆناغیکی سەختی ئابوری و سیاسی و بەڕێوەبەرایەتیدا تێپەڕدەبێت، “روبەڕوی پەلاماری تێرۆریستان و دەستێخستن و پیلانی هێزە داگیرکەرەکانی کوردستانیش بۆتەوە. ئەمەش نەک تەنیا باشوری کوردستان، بەڵکو ئەزمونی رۆژئاوای کوردستان و خەباتی پارچەکانی تریشی خستۆتە مەترسییەوە. بۆیە لە ئێستادا لە هەرکات زیاتر یەکێتی نەتەوەیی و سەنگەری هاوبەشی جەماوەرو هێزە کوردستانیەکان رێ لە پیلان و مەترسیەکانی نەیاران دەگرێت و زامنی پاراستنی دەستکەوتەکان ئەکات.”

دەستکەوتەکانی راپەڕین لە ژێر هەڕەشەدان
کەنەکە باوەڕی وایە تائێستاش مەترسیی لەسەر دەستکەوتەکانی کورد هەیە و باسی لەوەکردوە، “ئەمڕۆ دوای 32 ساڵ دەستکەوتەکانی راپەڕینی باشوری کوردستان هەروەک دەستکەوتەکانی شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان لە ژێر هەڕەشەدان و هێزە نەیارو داگیرکەرەکان، بە تایبەتیش دەوڵەتی تورکیا پیلانی لە دژ دەگێڕن. هەر بۆیە بە هەمو شێوازێک پێویستیان بە پاراستن و پێشخستنە. بۆیەش لەم یادەدا هیواخوازین هەرێمی کوردستان لە زوترین کاتتدا قەیرانە ئابوری و سیاسیەکانی تێپەڕێنێت. بژێوی خەڵک و دابینکردنی ژیانێکی شایستە لە ژێر سایەی دەستورو سەروەریی یاسادا بۆ خەڵک دابین بکرێت”.

پەیوەندیدار