هۆشداری لە دروستبوونی لافاو دەدرێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی پێشبینی دەکات، لە سبەی چارشەمەوە بارانبارین چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و هۆشداری لە دروستی بونی لافایش دەدات
ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، “لە ئەنجامی هاتنی بارستە هەوایەکی زۆر شێداری دەریای ناوەراست و باشوری ناوچەکە لە کاتەکانی نیوەڕۆی سبەی چوارشەممەوە بارانبارینی تاوتاو و هەورە بروسکە لەناوچە جیاجیاکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەستپێدەکاتەوە کە تا بەرەبەیانی پێنجشەممە کاریگەری بەهێزی ئەم ناسەقامگیریە دەستپێدەکات و ئەگەری بارانی زۆر بەخوڕ و بەردەوام لەم ناوچانەدا دەبێت لەگەڵ چالاکبونی هەورە بروسکەی بەهێز و بارینی تەرزە بۆیە هۆشداری لەدروستبونی لافاو ئەدەین لەسەرجەم ناوچە نزمەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە”.
ئاماژەی بەوەشکردوە، “کاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکانی سنوری پارێزگای دهۆک و هەولێر لاواز دەبێت زیاتر ئەگەری نمە باران بۆ بارانێکی کەم دەبێت لەناوچەکانی سنوری ئیدارەی راپەرین و پارێزگای کەرکوک و سنوری نێوان پارێزگای هەولێر و کەرکوک، لەم ناوچانەشدا ئەگەری تاوە بارانی بەخوڕ و هەورە بروسکە دەبێت، بەڵام بەگشتی رێژەکەی کەمتر دەبێت، پلەکانی گەرما سبەی بە جێگیری دەمێننەوە، خێرای با زۆربەی کاتەکان مامناوەند چالاک دەبێت لەنێوان ١٥-٣٠ کیلۆمەت لەکاتژمێرێکدا بە ئاڕاستەی باشوری رۆژهەڵات دەبێت”.
ئەو کەشناسە ئەوەشی خستوەتەڕوو، “بۆ رۆژی پێنجشەممە هەورە بروسکە و تاوە بارانی پچر پچر تا کاتەکانی ئێوارە لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە ، ئیدارەی گەرمیان بەردەوامی دەبێت و لەشەودا کۆتایی پێدێت، بەڵام بەهێزی ئەم حاڵەتە سبەی شەوە لەم ناوچانەدا کە ئەگەر هەیە بە جیاوازی ناوچەکان ٤٠ تا ٨٠ ملیممەتر زیاتر باران ببارێت”.

پەیوەندیدار