09/03/2023 – 3:22
ئەنجامەكانی دەنگدان لەئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا، بریاری ڕەتكردنەوەی كشانەوەی هێزە سەربازییەكانی ئەمریكای لەسوریا لێكەوتەوە.
دوای ئەوەی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا داواكاریەكی ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەرن كردبوو لەبارەی كشانەوەی سەربازانی سوپای ئەمریكا لەسوریا،ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا خستیە دەنگدانەوە، بەڵام شكستی هێناو بەزۆرینەی دەنگ ئەو بریاڕەیان رەتكردەوەو سەربازانی ئەمریكی لەسوریا دەمێننەوە.
شایەنی باسە ژمارەی سەربازانی ئەمریكا لە سوریا، دەگاتە 900 سەرباز، هەرچەندە كۆنگرێس رەزامەندی لەسەری نیشان نەدابوو، بۆیە پێویستە ئیدارەی ئەمریكا بوونی سەربازانی وڵاتەكەی لەسوریا یان مانەوەیان ڕوونبكاتەوە.