بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو ” عوزارە کەریم ” دایکی هاورێ فارس عەبدولڵا کارگێری لقی کەرکووکمان بیست ، لەو پێوەندەدا پرسە و سەرەخۆشی لە هاوڕێ فارس و لە کەس و کار و لە خانەوادە تێکۆشەرەکەیان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین . هیوادارین ئەمە دوا خەم و ناخۆشیان بێت.
روحی کۆچکردوو شاد و جێگەی بەهەشت بێ، سەبر و ئارامی بۆ هەموو لایەك .
مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
9ی ئاداری 2023