كەشناسی باری كەش و هەوای ئەمڕۆو سبەی ڕاگەیاند

11/03/2023

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ینێی بڵاوکردەوە، به‌پێی پێشبینییه‌كانیش پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە و ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ شەممە 10ی ئاداری 2023 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبونی هەندێ پەڵە هەور و پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.

سبەینێ یەكشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و پلەکانی گەرماش بەرز دەبێتەوە بە (1 تا 2) پلەی سیلیزی لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 23

سلێمانی : 21

دهۆک : 23

کەرکوک : 25

هەڵەبجە : 23

زاخۆ : 23

سۆران : 21

گەرمیان : 26

پەیوەندیدار