هەدەپە : داواکارین بە کوڕوتینەوە بەشداری ئاهەنگەکانی نەورۆزی کوردان بکەن

12/3/2023
پارتى دیموكراتى گه‌لان “هه‌ده‌په‌” پەیامێکی نوێی بڵاوکردەوە و داوا لە جەماوەرەکەی دەکات بەشداری یادکردنەوەی نەورۆز بکەن.

رۆژی هەینی 10ی ئاداری 2023 هه‌ده‌په‌ لە ئامه‌ده‌وه‌ هەڵمەتی یادكردنه‌وه‌ی نەورۆزی دەستپێکرد و میدحه‌ت سانجار، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ له‌ كۆنفرانسێكی ۆژنامەوانیدا لە ئیستانبوڵ داوای لە هاوڵاتییان کرد لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز له‌ئامه‌د کۆببنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد “بۆ بەرزکردنەوەی بانگەوازی ئاشتی‌ و چارەسەری پێویستە هاوڵاتییان گۆڕه‌پانه‌كانى نەورۆز پڕبکەنەوە، ئەم نەورۆزە دەرفەتێکە بۆ بەرزکردنەوەی ئارەزوی ژیانی نوێ لە خاكێكی مێژوییدا، خواستی گۆڕانکاریی بۆ کۆتاییهێنان بەم دەسەڵاتە لێره‌دایه‌.

پەیوەندیدار