زەحمەتکێشان بانگهێشتی نەورۆزی ئامەد دەکرێ

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشمە موراد ساری ساکی پەرلەمانتاری هەدەپە بە هاوڕێیەتی هەڤاڵ ناهیدە هاوسەرکی نوێنەرایەتی هەدەپ لە هەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کرد
شاندی میوان لەسەر ناوی هاوسەرۆکانی هەدەپە بانگهێشتی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کرد بۆ بەشداری لە ئاهەنگی نەورۆزی ئامەد
شایانی باسە ساڵانە هەدەپ لە چەژنی نەورۆزدا فیستیڤاڵی ملیۆنی سازدەکات بەڵام نەورۆزی ئەمساڵ جیاواز دەبێ چونکە هاوکاتە لەگەڵ نزیک بوونەوەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا

پەیوەندیدار