عێراق : دەستگیرکردنی 11 تیرۆریستی داعش راگەیەندرا

13/03/2023

وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند کە لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا لە پارێزگاکانی کەرکووک، سەڵاحەددین، بەغدا و میسان 11 تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون.

وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ھەواڵگریی و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگریی، زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە ژمارەیەک ناوچەی پارێزگاکانی کەرکووک، سەڵاحەددین، بەغدا و میسان ئەنجامداوە.

راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، 11تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون.

باسی لەوەش کردووە کە دەستگیرکراوەکان بەناوی جیاجیا لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش کاریان کردووە.

پەیوەندیدار