ڤیستیڤاڵی 95ـه‌مینی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكار بۆ سینه‌ما به‌ڕێوه‌چوو، بۆ یه‌كه‌مجار ژنه ئه‌كته‌رێكی ئاسیا ئۆسكاری برده‌وه.
ئاهه‌نگی ئۆسكاری 2023 له شانۆی دۆلبی له لۆس ئانجلس كرا و بۆ یه‌كه‌مجار دوای 60 ساڵ، فه‌رشی سوور رانه‌خرا و ره‌نگێكی دیكه به‌كارهات.
خه‌ڵاتی ئۆسكار ساڵانه له لایه‌ن ئه‌كادیمیای هونه‌ر و زانستی وێنه له ئه‌مه‌ریكا پێشكه‌ش ده‌كرێت.
له ڤیستیڤاڵی ئه‌مجاره‌دا فیلمی (All Quiet on the Western Front) هه‌موو شتێك له به‌ره‌ی رۆژئاوا ئارامه، سێ خه‌ڵاتی ئۆسكاری برده‌وه، كه فیلمێكی ئه‌ڵمانییه و به باشترین فیلمی نێوده‌وڵه‌تی دیاریی كرا و ئۆسكاری له “باشترین فیلمی بیانی، باشترین دیزاینی به‌رهه‌مهێنان و باشترین وێنه‌گرتن” به‌ده‌ستهێنا.
فیلمه باس له رووداوه‌كانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان ده‌كات،
هه‌روه‌ها فیلمی Everything Everywhere All at Once “هه‌موو شتێك، هه‌موو شوێنێك له هه‌مان كات”، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی وه‌رگرت، له‌گه‌ڵیدا ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی فیلمه‌كه “میشیل ی‌و”ی ئه‌كته‌ری ئاسیایی “به ره‌گه‌ز مالیزی” خه‌ڵاتی باشترین ژنه ئه‌كته‌ری پێبه‌خشرا.
له ئاستی پیاوانیشدا برێندان فرێزه‌ر خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری له فیلمی The whale نه‌هه‌نگ، به‌ده‌ستهێنا.
هه‌ر ئه‌و فیلمه خه‌ڵاته‌كانی باشترین ماكیاجیشی وه‌رگرت.
له ئاستی فیلمی ئه‌نیمه‌یشندا، Pinocchio پینوكیۆ، خه‌ڵاتی باشترینی وه‌رگرت، كه له ده‌رهێنانی گیلێرمۆ دیل تۆرۆی مه‌كسیكییه‌كه.
بۆ یه‌كه‌مجاریش له مێژووی ئۆسكاردا، گۆرانی هیندی “ناتو ناتو” خه‌ڵاتی ئۆسكاری وه‌ك باشترین گۆرانی ئۆرجیناڵ به‌ده‌ستهێنا، یه‌كه‌مجاریشه گۆرانییه‌ك له به‌رهه‌مهێنانی هیند بۆ خه‌ڵاتی ئۆسكار به‌ربژێر بكرێت و خه‌ڵاته‌كه‌ش بباته‌وه.
فیلمی ئاڤاتار 2 له ده‌رهێنانی جه‌یمس كامیرۆن یه‌ك خه‌ڵاتی برده‌وه، كه بۆ باشترین ئیفێكتی وێنه بوو.
فیلمی An Irish Goodbye خه‌ڵانی باشترین كورته فیلمی دۆكیۆمێنتاری وه‌رگرت.
هه‌ر له ئاهه‌نگه‌كه‌دا رۆس كارته‌ری خه‌ڵاتی باشترین دیزاینه‌ری جلوبه‌رگی وەرگرت له فیلمی Wakanda Forever واكاندا فۆر ئێڤه‌ر.
فیلمی Navalny ناڤالنی، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی درێژی دۆكیۆمێنتاری به‌ده‌ستهێنا، كه له ده‌رهێنانی دانیال رۆهه‌ر بوو، فیلمه‌كه باس له ژیانی ئالێكسی ناڤالنی كه‌سایه‌تی ئۆپۆزیسیۆنی رووسی ده‌كات، كه هه‌وڵی كوشتنی درا و ژه‌هرخوارد كرا.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج بوو له ئۆسكاری ئه‌مجاره، خه‌ڵاتی خراپترین ئاست به ئه‌كته‌ری ناودار “تۆم هانكس” درا لە رۆڵی لە فیلمی A Man Called Otto.
خه‌ڵاته‌كانی دیكه‌ش به‌م شێوه‌یه بوو:
باشترین سیناریۆی وه‌رگیراو بۆ سارا پۆلی له فیلمی “قسه‌ی ژنان”
باشترین موزیك بۆ فیلمی All Quiet on the Western Front
باشترین ئه‌ندازه‌ی ده‌نگ بۆ فیلمی تۆپ گه‌ن، له نواندنی تۆم كروز
باشترین دیزاینی جلوبه‌رگ بۆ فیلمی Wakanda Forever.







