له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌رێمی كوردستان، محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 15/3/2023، له حه‌وته‌مین دیدارى سلێمانى له زانكۆى ئه‌مریكى ڕایگه‌یاند: به‌هێزی هه‌رێمی كوردستان، به‌هێزی عێرقه و گه‌ر عێراقیش بەھێزبێت، ھەرێمی كوردستانیش بەھێز دەبێت.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتووین كێشه‌كانی نێوانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و پرۆژه یاسای بودجه‌ش زۆربه‌ی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات و رایشی گه‌یاند: “په‌یامی ئێمه بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه كه یه‌كڕیزبن و ناكۆكیه‌كانیان وه‌لا بنێن.”
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له قسه‌كانیشیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئێستا لە سەروبەندی یادێكی کارەساتبارداین کە یادی کیمیابارانی ھەڵەبجەیە، دیاری ئێمە بۆ ھەڵەبجەییەکان بڕیاری بە پارێزگابونی بوو کە دوو ڕۆژ لەمەوپێش بڕیارەکەماندا.”
محه‌مه‌د شیاع سوودانی له‌باره‌ی كێشه و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئێران و توركیا كرد و گوتی: “هیوادارین له لایه‌ن هه‌مووانه‌وه ڕێز له دراوسێیه‌تى بگیرێت و هیچ بیانوویه‌ك نه‌هێندرێته‌وه، چونكه هه‌رگیز ئێمه ڕێگه‌ناده‌ین خاكى عێراق دژى وڵاتانى دراوسێمان به‌كاربهێندرێت و چاوه‌ڕوانیشمان ئه‌وه‌یه سه‌روه‌رى ئێمه‌ش له‌لایه‌ن وڵاتانى دراوسێوه پارێزراو بێت.”
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له به‌رده‌م عێراق، بوونی گه‌نده‌ڵییه، بۆیه كاری له پێشینه‌ی ئێمه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌بێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد به هه‌موو توانایه‌كه‌وه رێگری له بردنه ده‌ره‌وه‌ی دراو ده‌كه‌ن.
جێی ئاماژه پێدانه، محه‌مه‌د شیاع سوودانی، دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌ولێر و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئێستا بۆ به‌شدارییكردن له دیدارێكی زانكۆی ئه‌مریكی له شاری سلێمانییه و پاشان ده‌گه‌ڕیته‌وه به‌غدا.