نۆلە شەهیدانى ناو دوو کۆپتەرکە هێزێکی نزیک لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بوون

قەسەدە بڵاویکردەوە، ڕۆژی ١٥ی ئازار کاتێک شەڕڤانانیان، ئەندامانی یەکینەکانی دژە تیرۆر، بەرەو باشوری کوردستان بەڕێکەوتبوون، بەهۆی خراپی دۆخی کەشوهەواوە هەلیکۆپتەرەکانیان تێکشکا، نۆ شەڕڤانیان شەهید بوون.
هەسەدە لەو ڕاگەیەندراوەیدا ئامانجی هاتنی ئەو هێزەی بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات گوایە هاتوون هەماهەنگی بکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستانی داعش.
هەروەها هەسەد داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات هاوکار بێ لە رادەستکردنەوەی تەرمی شەهیدانى ناو دوو کۆپتەرکە بە رۆژئاوای کوردستان.
شایانی باسە شەوی ١٥ی ئازار هەلیکۆپتەرێکی سەربازی لە سنوری قەزای چەمانکێ – ی سەر بە ئامێدیی پارێزگای دهۆک کەوتە خوارەوە و ئەمڕۆش ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە رایگەیاند خاوەنداری ئەو هێلیکۆپتەرە بۆ ئەوان گەڕاوەتەوە و تیایدا نۆ شەڕڤانیان شەهید بووە.

پەیوەندیدار