پێكهاتەی ئایینیی كوردانی ئێزدی داوا دەكەن لە هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستاندا، هاوشێوەی پێكهاتەكانی كریستیان، توركمان و ئەرمەن كورسی كۆتایان بۆ دابنرێت.
سەرۆكی بنكەی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتیی لالش لە دهۆك، سەعید جردۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە شاری دهۆك رایگەیاند “لەم ماوەیەدا لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دەستیان بە كۆبوونەوە كردووە بۆ هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان.
دەشڵێت :پێشتر كۆتای كریستییانەكان و ئەرمەنی وەكو پێكهاتەی نەتەوەیی لە پەرلەمانی كوردستان هەبووە، ئێمەش لە بنكەی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتیی لالش وا دەبینین كە پێكهاتەی ئێزدی وەكو پێكهاتەیەكی ئایینی و وەكو بەشەكی رەسەن لەم هەرێمە، مافێكی رەوایە كە ئێمەش كۆتای خۆمان لە پەرلەمانی كوردستاندا هەبێت”.