شاندێکی مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە نەورۆزی ئامەد بەشدار دەبێت


بۆ/ لیژنەی ئامادەکاری نەورۆزی ئامەد
ب/ پەیامی پیرۆزبایی
سڵاوی گەرم و خۆڕاگری
بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و هاتنەوەی سەری ساڵی کوردی، پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و تەواوی گەلەکەمان لە باکووری کوردستان دەکەین .
هەڤاڵانی هێژا…
ئاشکرایە کە گەلی ئێمە لە باکوور لە کاتێکدا ئەو جەژنە نەتەوەییە پیرۆز دەکات هێشتان ئێش و ئازاری کارەساتی ئاردهەژی شوباتی ئەمساڵ لەگەڵمانە، بۆیە جارێکی دیکە پرسە و سەرخۆشی خۆمان لە ئێوەی خۆڕاگر دەکەین.
بەڕێزان …
وەک دەزانرێت چەند مانگێکی دیکە لە تورکیا و باکووری کوردستان هەڵبژاردنێکی چارەنووسساز ئەنجام دەدرێت، بۆیە لە گەلەکەمان دەخوازین جۆش و خرۆشی نەورۆز بکەنە دەرفەتێک بۆ سەرخستنی لیستی هەدەپ، داواش لە هێز و لایەنە کوردستانییەکانی دیکەی باکووری کوردستان دەکەین یەکڕیز و یەکگرتوو بن لەو هەڵبژاردنەدا لە پێناو بەدەستهێنانی مافەکانی خەڵکی کوردستان و بە تایبەت مافی زمان و ناسنامە و سەرخستنی دیموکراسیەت و بەرقەراکردنی ئاشتی.
جارێکی دیکە نەورۆز لە تەواوی خەڵکی کوردستان پیرۆز دەکەین
سەرکەوتن بۆ ئیرادەی خۆڕاگری گەلەکەمان لە باکووری کوردستان
مەکتەبی سیاسی
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

پەیوەندیدار