سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ سكرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و شاندی یاوەری كۆبوویەوە، لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكراوە لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و بارودۆخی ئەمنی و سیاسی لە سەرتاسەری ناوچەكەو ڕێگاكانی سەقامگیری ناوچەكە كرا، هەروەها ڕاپۆرتێكی ئەمنی هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵات واژۆ كراوە.
نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، (موحەمەد شیاع سودانی) سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ (عەلی شەمخانی) سكرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و شاندی یاوەری كۆبوویەوە، لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكراوە لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و بارودۆخی ئەمنی و سیاسی لە سەرتاسەری ناوچەكە كرا.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە میانی دیدارەكەدا سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپاتیكردۆتەوە، كە بەهەموو جۆرێك ڕەتیدەكاتەوە خاكی عێراق ببێتە پردی پەڕینەوە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر هیچ یەكێك لە وڵاتانی دراوسێ، هەروەها نابێت خاكی عێراق ببێتە گۆڕەپانێك بۆ بوونی گروپە چەكدارەكان، یان بۆ ئەوەی ببێتە خاڵی دەستپێك بۆ بەئامانجگرتنیان، یان بۆ هەر پێشێلكارییەكی سەر سەروەری عێراق.
(عەلی شەمخانی) سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی عێراق دووپاتكردۆتەوە، هەروەها خواستی ئێرانی نیشانداوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان، بۆ بەرژەوەندی هەردوو وڵات.
لەكۆتایی ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، بە سەرپەرشتی سەرۆك وەزیران، ڕێككەوتنێكی ئەمنی هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵات واژۆ كراوە، كە (قاسم ئەعرەجی) ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و (عەلی شەمخانی) ڕێكەوتنەكەیان واژۆ كردووە.
هەروەها ڕێككەوتنەكەش بریتییە لە هەماهەنگی لە پاراستنی سنوورە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات و چەسپاندنی هاوكاری هاوبەش لە چەند بوارێكی ئەمنیدا.