ئەمڕۆ 21 / 3 / 2023 لەشاری ئامەدی باکوری کوردستان بەبەشداری ژمارەیەک لەپارت و رێکخراوەکانی هەرچوارپارچەی کوردستان ئاهەنگی نەورۆز سازکرا ، ئاهەنگەکە لەلایەن پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە ( H D P ) وە سازکرابوو ، هەروەک لەئاهەنگەکەدا چەندین وتارو گۆرانی و سرودی نیشتیمانی لەلایەن چەند هونەرمەنێکی پارچەکانی کوردستانەوە پێشکەش کران ، شایەنی ئاماژەیە کەلەلایەن پۆلیسەوە هەوڵدرا رێگری و ئاستەنگ بۆ ئاهەنگەکە دروست بکرێت و چوار دەوری شوێنی ئاهەنگەکەشیان گرتبوو ، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەکی زۆری کوردستانیان بەشداری ئاهەنگەکە بوون بەجۆش و خرۆشێکی زۆرەوە رێورەسمەکە بەرێوە چوو .
ئەوە ئێستا نیوز گەیشتوە لەسەر ئاستی باشوری کوردستان هەریەکە لەحزبەکانی زەحمەتکێشان و وشیوعی کوردستان و یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی رزگاری دیموکراتی کوردستان بەشداری ئاهەنگەکە بوون .


