سامانە ئاوییەکانی عێراق ئاشکرایکرد، عێراق یەکێکە لە زەرەرمەنترین وڵاتانی ناوچەکە بەهۆی وشکەساڵییەوە، ئاماژە بەوەدەکات کە دەبێت دۆسیەی ئاو بکرێت بە دۆسیەیەکی تایبەت و سەرەکی.
خالید شەماڵ وتەبێژی وەزارەتی سامانە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاندووە، دۆسیەی ئاوی ناوخۆی عێراق زۆر ئاڵۆزە، قەیرانی وشکەساڵی کێشەیەکی مێژووییە و کاتی نییە، ئێمە لەگەڵ وڵاتانی دەورەبەردا لەوبارەیەوە کێشەمان هەیە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ئێستادا ئاستی ئاو لە رووباری دیجلە زۆر نزمە، بەڵام سەرۆکوەزیران تورکیا رەزامەندی داوە ئاو بۆ عێراق بەربداتەوە، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەرزکردنەوەی داهاتی ئاو”.
خالید شەماڵ باسی لەوەشکرد، “کێشەی ئاو لە عێراق لایەنی ناوخۆیی و دەرەکییشی هەیە، لەوانەش ئەو هەوڵانەی کە رێگری دەکەن لە گەیشتنی ئاو بە هەندێک لە پارێزگاکانی باشوور، دەبێت دۆسیەی ئاو بکرێت بە دۆسیەیەکی تایبەت و سەرەکی.