بەڕێز کاک شێخ لاهور شێخ جەنگی
پرسەنامە
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو ” فاتیمە قادر عومەر ” دایکی بەڕێزتانمان بیست ،لەو پێوەندە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی لە جەنابتان و لە کەس و کار و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم. هیوادارم ئەمە دوا خەم و ناخۆشیتان بێت.
روحی خاتوو فاتیمە شاد و جێگەی بەهەشت بێ، سەبرو ئارامی بۆ ئێوە و ماڵباتی بەڕێزتان .
بەڵێن عەبدولڵا
سکرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
25 ی ئاداری 2023