جیراڵد دارمانان وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا ئاشكرای كرد دروستبوونی توندوتیژی له‌میانه‌ی خۆپیشاندان و مانگرتنه‌كانی پێنجشه‌ممه كه به پێنجشه‌ممه‌ی ڕه‌ش ناسراوه، سه‌ره‌ڕای زیانه ماددییه‌كان، كوژران و برینداربوونی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاند به‌هۆی توندوتیژییه‌كانه‌وه 903 ئاگر له شوێنه گشتییه‌كان و جێگاكانی كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك كه‌وتووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها 457 كه‌س له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ڕاگیراون و 441 پۆلیس و پیاوانی ئه‌منیش بریندار بوون.
دوابه‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی مانگرتن و خۆپیشاندانه‌كانی كرێكارانی فه‌ره‌نسا، رۆژى ٢٤ى ٣ى ٢٠٢٣ جارێكی دیكه ناردنی سوته‌مه‌نی بۆ ناوه‌ندی پاریس ده‌ستیپێكرده‌وه، هاوكات حكومه‌تی فه‌ره‌نسا فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ی زۆره‌ملێی بۆ كرێكارانی كه‌رته هه‌ستیاره‌كان ده‌ركردووه له‌وانه‌ش كرێكارانی پاككه‌ره‌وه و وزه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كۆمپانیای تۆتاڵ ئینێرجی ڕایگه‌یاند له‌سه‌دا 31ی كارمه‌نده‌كانی مانیان گرتووه، لای خۆشیه‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی ئۆرلی له پاریسی پایته‌خت داوای كرد له‌سه‌دا 33ی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی یه‌كشه‌ممه و له‌سه‌دا 20ی گه‌شته‌كانی دووشه‌ممه هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه.