پڕۆتۆکۆڵی ھاوپەیمانی نێوان ڕەنج و ئازادی ئیمزاکرا

ھاوپەیمانی ڕەنج و ئازادی، بە ئامادەبوونی نوێنەری ھەدەپە، پڕۆتۆکۆڵی ھاوپەیمانێتیەکەی رادەستی دەستەی باڵای ھەڵبژاردنەکانی تورکیا کرد و لەلایەن سەرۆکی دەستەکەوە ئیمزاکرا.

ھاوپەیمانی رەنج و ئازادی، کە پێکھاتوون لە شەش لایەنی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا و پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپە، بە مەبەستی بەشداریکردنیان لە ھەڵبژاردنەکانی تورکیا کە بڕیارە ١٤ی ئایاری ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، پڕۆتۆکۆلی ھاوپەیمانێتیەکەیان رادەستی دەستەی باڵای ھەڵبژاردنەکانی تورکیا کرد.

دواتر پڕۆتۆکۆلەکە لەلایەن ئەحمەد یەنەت، سەرۆکی دەستەی باڵای ھەڵبژاردنەکانی تورکیا ئیمزاکرا، بەوەش ھاوپەیمانێتیەکە دەتوانێت بەشداری کێبڕکێی بەدەستھێنانی کورسی لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا بکات.

پەیوەندیدار