پەرلەمانتارێكی پێشووی كورد، لە پهرلهمانی نەمسا، ڕایگەیاند، پەرلەمانی نەمسا کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجەی بە جینۆساید ناساند.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەڵەبجە لە زارى بێریڤان ئەسڵان، پهرلهمانتاری پێشوی پەرلەمانی نەمسا لە پارتی سەوز بڵاویکردەوە، هەموو پارتەکانى پەرلەمانی نەمسا کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجەی بە جینۆساید ناساند .
ئاماژەبەوەشکراوە، بێریڤان ئەسڵان، پهرلهمانتاری پێشووی پەرلەمانی نەمسا لە پارتی سەوز وتویەتى، بهجینۆساید ناساندنى کیمیابارانى هەڵەبجە لەسەر دەستپێشخەری و پێشنیازی خۆى بووە.
بیریڤان وتوشیەتى،جگە لەجینۆساید ناساندنی هەڵەبجە، لەساڵی ٢٠١٧ دا کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکانش لە پەرلەمانی نەمسا بە جینۆساید ناسێندرا، بەڵام ئەوکات لەسەر داواکاری ئێزیدییەکان، پرۆسەکە بەناوی جینۆسایدی کوردەوە پێشکەشی پەرلەمانی نەمسا نەکرا، بەڵکو تەنها بەناوی جینۆسایدی ئێزیدییەکان ناسێندرا.
جێگەى ئاماژەیە، بێریڤان ئەسڵان تەمەنی ٤١ ساڵه، ژنە کوردێکى باکوری کوردستانە، لەئێستادا ئەندامی پارتی سەوزی نەمسایە، لەماوەی ساڵانی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٧ پەرلەمانتاری ئهو وڵاته بووە.