له‌ ماوه‌ی 12 ساڵی رابردودا نزیكەی دوو هەزار كۆڵبەر بوونە قوربانی


ڕێكخراوی مافی مرۆڤ ئاشكرایده‌كات، لە ١٢ ساڵی ڕابردوودا نزیكەی دوو هەزار كۆڵبەر بوونە قوربانی

ناوەندی ئاماری ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردپا لە ڕاپۆرتێكدا كۆی ڕێژەی كوژران و برینداربوونی كۆڵبەرانی لە ١٢ ساڵی ڕابردوودا ڕاگەیاند.
بەپێی ئەم ئامارە لە دوازدە ساڵی ڕابردوودا ١٩٥٦ كۆڵبەر لە ڕۆژهەڵاتی كوردستاندا كوژراون و برینداركراون.

كوژران: ٥٩٤ حاڵەت

بریندار: ١٣٦٢ حاڵەت

بێسەروشوێن: ٥ حاڵەت

ئاماری گشتی؛

٣٦ كەس لەو كۆڵبەرانەی كوژراون و بریندار كراون تەمەنیان كەمتر لە ١٨ ساڵ بووە.

٧٧ لەسەدی ئەم كۆڵبەرانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی كوژراون و بریندار كراون.

كوژران و برینداربوونی كۆڵبەران بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بە ڕێژەی ٧لەسەد لە ڕیزی دووهەمدا جێگای گرتووە.

كوژران و برینداربوون بەهۆی تەقینەوەی مین و سەرمابردوویی هەركام بە ڕێژەی ٥ لەسەد لە ڕیزی سێهەمدایە.

شێوازی كوژران و برینداربوونی كۆڵبەران:

كوژران و برینداربوون بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەكان؛ ١٤٠١ حاڵەت.

كوژران و برینداربوون بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی؛ ١٣٠ حاڵەت.

مردن و گیرۆدەبوون لە بەفر و بۆران و ڕنوو؛ ٨٧ حاڵەت.

كوژران و برینداربوونی كۆڵبەران بە هۆی تەقینەوەی مین؛ ٨٩ حاڵەت.

كوژران و برینداربوونی كۆڵبەران بە هۆی بەربوونەوە بۆ نێو ڕووبار بەتایبەت لەكاتی ڕاوەدوونان لەلایەن هێزەكانەوە؛ ١٧ حاڵەت.

برینداربوونی كۆڵبەران بە هۆی لێدان و توندوتیژییەوە؛ ٢٧ حاڵەت.

كوژران و برینداربوونی كۆڵبەران بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەكانی توركیە؛ ١٧ حاڵەت.

كوژران و برینداربوونی كۆڵبەران بە هۆی لێدان و توندوتیژی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی توركیاەوە؛ ١ حاڵەت.

كوژران بە هۆی جەڵتەی دڵ لە كاتی كۆڵبەری‌كردن و كەوتنە ژێر گوشار لە كاتی كۆڵبەریدا؛ ١٧ حاڵەت.

كەوتنی بار بەسەر كۆڵبەراندا لە كاتی كۆڵبەری؛ ١ حاڵەت.

بێسەروشوێن بوون؛ ٥ حاڵەت.

ئیفلیجبوون لە كاتی كۆڵبەریدا؛ ١ حاڵەت.

گازگرتوویی لەنێو چادر لە كاتی كۆڵبەری لە شاخەكاندا؛ ٣ حاڵەت.

برینداربوونی كۆڵبەران بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ لە كاتی كۆڵبەریدا؛ ١٤٧ حاڵەت

پەیوەندیدار