موراد قەرەیلان رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی روداوی هەلیکۆپتەرەکان کە بووە هۆی شەهیدبوونی ٩ شەڕڤان ئەوانی غەمگین کردووە، بەڵام خۆشحاڵن کە فڕۆکەوانی کوردیش هەیە.
موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە لە گەریلا تی ڤیدا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بە روداوی کەوتنە خوارەوەی دوو هەلیکۆپتەری هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) لە پارێزگای دهۆکی هەرێمی کوردستان کرد.
قەرەیلان وتی، ” لە پارێزگای دهۆکی باشوری کوردستان روداوێکی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەر رویدا. راگەیەندرا ٩ ئەندامی قەسەدە شەهید بوون. بە گوێرەی زانیارییەکانمان ئەندامانی دژە تیرۆر بوون و لە شەڕی دژی داعش دا رۆلێکی گەورەیان بینیوە. هەندێک گەنجیش بەشداریان لە مەشق و راهێناندا کردبوو، ببوون بە فڕۆکەوان. ئێمە دەزانین کە لە سەردەمی شێخ مەحموود بەرزنجیەوە تاوەکو ئێستا هێزە داگیرکەرەکان بە فڕۆکە گەلەکەمان بۆردومان دەکەن و لەم رۆژشدا داگیرکەران ئێمە بۆردومان دەکەن. بە فڕۆکە هێرش دەکەن، بەڵام لە دەستی گەلەکەماندا هیچ ئامێرێکی بەو شێوەیەی نییە. بەڵام دیارە کە ئێستا ژمارەیەک گەنجی کورد فێری فڕۆکەوانی بوون و ئامێری فڕین بە کار دەهێنن. ئەمە جێی خۆشحاڵییە.”
موراد قەرەیلان دەشڵێت، ئەوان شەهیدبوونی ئەو فەرماندە و شەڕڤانانە بە زیانێکی گەورە دەبینین. وەک زیانێک بۆ هەموو گەلی کورد دەبینین و سەرەخۆشی لە فەرماندەی قەسەدە، خانەوادەی شەهیدان و گەلی رۆژئاوا و باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا دەکەین.”
هەروەها ئاماژەی بەوەکرد، ” شەڕڤانان ل رێگەدا رووبەرووی باران و زریان دەبنەوە. ڕێگەکەیان لێ تێک دەچێت و بەم شێوەیە هەلیکۆپتەرەکانیان دەکەونە خوارەوە. پێویستە بە شێوەیەکی ئەخلاقی و مرۆڤی هەڵوێست وەربگرین. پێویستە بەر لە هەموو شتێک غەمگینی خۆمان دەرببڕین.”