تورکیا: داوا لە عێراق کراوە قەرەبوومان بکاتەوە لە بەرامبەر پێشێلکارییەکانی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم

تورکیا دەڵێت، داوا لە عێراق کراوە ئەنقەرە قەرەبوو بکاتەوە لە بەرامبەر پێشێلکارییەکانی تایبەت بە پرسی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لەبارەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم.

وەزارەتی وزەی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لەم قوناغەی کەیسی ناوبژیوانیدا چەند ئەندامێکی دەستەی ناوبژیوانی لە کۆی پێنج داوا چوار داوای عێراقیان رەتکردوەتەوە و زۆربەی ھەرە زۆری داواکارییەکانی تورکیا قبوڵ کراون و داوایان لە عێراقیش کردوە لە بەرامبەر ئەو پێشێلکارییانە تورکیا قەرەبوو بکاتەوە و کێشەکەش پەیوەستە بە ناکۆکییەکی چەندین ساڵەی نێوان حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان لەسەر داھاتی نەوت.

راشیگەیاندوە، لەگەڵ عێراق و ھەرێم لە ھەوڵدان بۆئەوەی بە دۆستانە کێشەکانیان چارەسەر بکەن، وەزارەتی وزەی تورکیا ئامادەیی خۆشی دەربڕیووە بۆ پابەندبوون بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و پێشکەشکردنی ھەر ھاوکارییەک بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق.

پەیوەندیدار